ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مووچه‌ی وه‌زیفه‌ی پله‌باڵاکان سه‌رۆکایه‌تی عێراق و وه‌زیرو بریکاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژاکار که‌مبکاته‌وه.
وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ده‌رباز محه‌مه‌د له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نوسینێکدا چۆنێتی که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و نوسینه‌ی وه‌زیر کەمکردنەوەی مووچەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و جێگرەکانیان بە رێژەی %50 یه، کەمکردنەوەی مووچەی وەزیر و پەرلەمانتارەکانی عێراق بە رێژەی %45یه، کەمکردنەوەی مووچەی بریکاری وەزیر وراوێژکارو بەرێوەبەری گشتی بە رێژەی %40یه، مووچەی فەرمانبەرانی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە بە رێژەی %30 کەمدەکریتەوە.