هەرێمیش بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی موچە دەدات
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و پله باڵاكان، له‌شاری هه‌ولێره‌وه پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت‌و داواده‌كرێت له‌كوردستانیش بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌ربكرێت.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌موچه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نن، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان‌و پله باڵاكان بڕیارێكی باشه‌و واده‌كات ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی له‌نێوان پله باڵاكان‌و موچه كه‌مه‌كان هه‌بوو له‌ڕووی موچه‌وه كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كوردستان هه‌ندێك ده‌نگ هه‌بون پێشتر باسی دادپه‌روه‌ریان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌یره هه‌ر زوو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه ده‌ربڕی.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌موچه له‌هه‌رێم پشتیوانی هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن، هیواخوازن بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش له‌كوردستان كه‌مبكرێته‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه تا ئاستی نیوه‌و موچه‌ی پله وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران (45%) كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌موچه له‌كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی‌و چالاكی مه‌ده‌نی پێكهاتون‌و كار بۆ هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌موچه ده‌كه‌ن، تا ئێستاش چه‌ندینجار واژۆیان به‌په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره‌كان كۆكردۆته‌وه كه موچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له‌كوردستان نه‌هێڵدرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌رنه‌كردوه.
PM:03:29:22/07/2015