سەبارەت بە موچه یاداشتێك ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت
كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی له‌سلێمانی، داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی‌و ته‌ندروستی ده‌كه‌ن، له‌پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، ڕیزبه‌ندی پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرن‌و موچه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستیش خه‌رج بكرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی له‌سلێمانی، گردبوونه‌ویه‌كیان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكخست، دواتر چه‌ند نوێنه‌رێكیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌و یاداشتێكیشیان ئاراسته كردن.
له‌یاداشته‌كه‌دا چه‌ندین خاڵیان خسته‌ڕوو، له‌وانه‌ش (به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕیزبه‌ندی پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵێندان به دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مانگی ڕابردوو له‌پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، گێڕانه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی هاندانی تاقیگه‌كان، پێدانی موچه‌ی گرێبه‌سته‌كان، پێدانی بڕه پاره‌ی ئیفادی تیمه ته‌ندروستییه‌كان بۆ به‌ره‌كان).
دواتریش په‌رله‌مانتارانی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی خۆیان داواكاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ربڕی.
PM:01:59:23/07/2015