مامۆستایه‌ك لەسنوری گەرمیان دەچێتە ناو داعشه‌وه
بەڕێوەبەری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاشكرایدەكات كە مامۆستایه‌كی سنووری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانی چووەتە ناو ریزەكانی چەكدارانی داعشەوە.
لەمبارەیەوە دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی راگه‌یاند:" دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك مامۆستایه‌كی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان دیار نه‌ما و ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌و مامۆستایه به ریزی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش بڵاوبوویه‌وه,ئێمه‌ش ده‌ستمان به به‌دواداچوون كرد له رێگه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی گه‌رمیانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌و مامۆستایه كرد و دواتریش مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌مان راگرت، فه‌رمانمان كرد ئه‌گه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌شی هاتن مووچه‌یان پێ نه‌درێت تا خۆی ئاماده نه‌بێت."
ئاماژه‌شیدا:" دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی گه‌رمیانه‌وه دڵنیا كراینه‌وه ئه‌و مامۆستایه خۆی گه‌یاندۆته شاری مووسڵ و په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردوه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان وێڕای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه به ڕۆژنیوزی راگه‌یاند:"ئه‌و كه‌سه مامۆستای قوتابخانه‌ی زاگرۆسی ئێواران بووه له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به بیانووی گه‌شت كردن بۆ توركیا رۆیشتووه و خۆی گه‌یاندۆته مووسڵ و ئێسته له ریزی تیرۆریستانی داعشدایه".
PM:07:27:24/07/2015