د. فاروق رەفیق باس لەو گفتوگۆیانە دەکات کەدوای قسەکانی هاتونەتە ئاراوەو بەپێویستی دەزانێت ئەو گفتوگۆیانە هەبێت، بەڵام پێی وایە گفتوگۆیەکی نا هاوسەنگە.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، د.فاروق رەفیق، توێژەری بواری فەلسەفە دەڵێت "حیزبەکان هیچ کەسێکیان لەسەر بنەمای شارەزایی لەلیژنە 21 کەسیەکە دانەنراوە"و پێشی وایە ئەو دەستورەی دادەنرێت وەک کۆتێک دەبێت کە دەکرێتە ملی نەوەکانی ئایندە.
ئەو نوسەرە پێشی وایە کەلایەنەکان رێکەوتون لەسەر مادەی شەشی دەستور کەئیسلام یەکێک بێت لەبنەما سەرەکیەکانی دەستورو پێشی وایە حیزبی عەلمانی نییەو دەشڵێت "دهستور به سازان دانانرێت بهڵکو پێویسته به دیالۆگی ژیرانه بێت".
فاروق رەفیق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات ئەگەرچی یەکێتیو پارتی خۆیان بەدیموکراتو سۆسیال دیموکرات دەزانن، بەڵام ئەوان هێزی عەلمانینو دەشڵێت "دهستور به سازان دانانرێت بهڵکو پێویسته به دیالۆگی ژیرانه بێت"، پێشی وایە دەستور ناکرێت لەسەر بنەمای زۆرینەو کەمینە دابنرێت.