زیاتر لە ٢٠ فرۆکە شەوی رابردووە بەشداری هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان.
سەرچاوەیەکی بەرپرسی پەکەکە بە سپی راگەیاند : ژمارەی ئەو فڕۆکانە زیاتر لە ٢٠ فڕۆکە دەبوون و کاتژمێر ١١ ی شەو دەستیان بە بۆردومان کرد.
سەبارەت بەو ناوچانەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانیان کرد، سەرچاوەکەی پەکەکە وتی: ناوچەیەکی بەرفراوان کەوتە بەر شالآوی دڕندانەی فڕۆکەکانی تورکیا لەوانە: حەفتانین، متین، ئاڤاشین، زاب، دارێ، خواکورک، قەندیل.
ئەو بۆردومانەی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ١١ی شەوەوە دەستیپێکرد تا کاژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەک سەرچاوەکەی پەکەکە بە سپی راگەیاند بەردەوام بووەو وتیشی: بەیانی ئەمڕۆش فڕۆکە پشکێنەرەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
دەربارەی زیانە گیانییەکانی گەریلاکانی پەکەکە، سەرچاوەکەی پەکەکە وتی: ئەمڕۆ بەیانێکی گشتی لەسەر ئەو پەرەسەندانە هەموویان دەردەچن.