مه‌لا کامه‌ران که له خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوباتدا ده‌رکه‌وت، هیرشێکی توند ده‌کاته سه‌ر نوسه‌ر فاروق ره‌فیق له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له سه‌ر شه‌ریعه‌ت کردوونی.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایتی فه‌یسبووک مه‌لا کامه‌ران له بابه‌تێکدا به ناونیشانی " سیاسییه‌کی .. رۆشنبیرێکی .." که ماڵپه‌ڕی سپی نایه‌وێت ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌کاربهێنیت، هێرشێکی توند ده‌کاته سه‌ر نوسه‌رو روناکبیر فاروق ره‌فیق.
له و نووسینه‌دا مه‌لا کامه‌ران ده‌ڵێت: هه‌میشه كه‌ف ده‌چڕێ و به ته‌كه‌لوف و ته‌صنوعه‌وه ده‌بێژێ و ده‌قیژێنێ، خه‌ست ده‌نوسیته خۆی و ڕاکه ڕاکه‌یه‌تی تا بگاته‌وه كاروان و ناگات!، چونكه بالانصی سه‌نگ و متمانه‌ی سفر بووه‌ته‌وه.
مه‌لا کامه‌ران ده‌یه‌وێت سوود له‌و جیاوازییه‌ی نێوان ستاڤی گۆڤاری ره‌هه‌ند و نوسه‌ر فاروق ره‌فیق وه‌ربگرێت و ده‌ڵێت: ئه‌و به گوتاره دوو ڕووه‌كانی و هه‌ڵوێست و جوڵه سیحراویه‌كانی یان هه‌ڵكشان و داكشان و سه‌روخوارو ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری، شه‌لم كوێرم ناپارێزم دێت و ده‌چێت، ماوه‌یه‌ك ده‌ینوسی ده‌یبێژا به‌ئێستاشه‌وه تا كۆمه‌ڵه‌ی "ڕه‌هه‌ند" ئیستفزاز بكات و پێیان بلێت: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نه‌بن من ده‌توانم له‌ناو دیندارو ئاینداره‌کاندا ببم به فه‌یله‌قۆزو خوێنه‌ری خۆم بئافرێنم.
مه‌لا کامه‌ران که له خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوباتی 2011 دا له‌یه‌ک ریزدا له‌گه‌ڵ فاروق ره‌فیقدا ده‌وه‌ستا ده‌ڵێت: به‌نوسینی "پاكس أمریكاناو ماڵێكی له‌یه‌كترازاو وێژدانێكی بیمار" هه‌مومانی مه‌ستكردبوو، ئه‌و كه باسی "إبن رشدو فارابی و غه‌زالی" ده‌كرد، وامان ده‌زانی هه‌ساره‌ی به‌ختی ئیسلامه‌و داكشاوه!، نه‌مان ده‌زانی جگه له فاڵچیه‌ك و ساحیرێك هیچی تر نیه‌و ته‌نها ده‌یه‌وێ موزایه‌ده‌ی فه‌یله‌قۆزی بكات به‌سه‌ر خه‌ڵکی تره‌وه!