گەنجێكی كورد بە تەقەی پۆلیسی توركیا گیانی لەدەستدا
لەخۆپیشاندانێكدا كە بۆ ئیدانەكردنی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شارۆچكەی جەزیرە لە باكوری كوردستان بەڕێوەچوو، گەنجێك بە تەقەی پۆلیسی تورك گیانی لەدەستدا.
پاش ئەوەی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان كرد، لە زۆربەی شارەكانی كوردستان ئەو دەستدرێژییەی توركیا ئیدانەكرا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دیجلە لەخۆپیشاندانێكدا لە شارۆچكەی جزیرە لەباكوری كوردستان بەڕێوەچوو، هێزەكانی پۆلیس تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردو بەوهۆیەوە گەنجێك بە ناوی عەبدوڵا
ئۆزدال بەتوندی بریندار دەبێتو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئامەد، گیانی لەدەست دا.
PM:02:39:26/07/2015