لە راگەیەنراوێکدا پارتی دیموكراتی گهلان لەسەر هاوسەرۆکەکەیان دێنە دەنگ و دەڵێن" هەدەپ باجی ئەوە دەدات نەیهێشت سیستەمی تورکیا ببێتە سەرۆکایەتی".
لە بەیاننامەیەکدا هەدەپە لەسەر دوا پەرەسەندنەکان دەڵێن: ئەوەی پێویستە بکرێت بەلاوەنانی سیاسەتی شەڕ و پێکدادان و بەردەوامبوونی قۆناغی چارەسەرییە، رانهگرتنی ئەو قۆناغە بۆ ھەر رۆژێک، باجێکی قورسی ھەیە بۆ سەر گەلەکەمان".
لەو راگەیەنراوەدا هەدەپە باس لەوە دەکەن: "قۆناغی چارەسەریی لەلایەن دەوڵەت و بەڕێوەبەرانی وڵات راگیراوە، ھەموو رۆژێک کەسانێک لە دەست دەدرێت و بەم پێیەش پێویستە پەرلەمان چارەسەرێک بدۆزێتەوە بەڵام پەرلەمان لەلایەن مەھەپە و ئاک پارتی خرایە نێو پشوو. پێشنیاری کۆمسیۆن لەبارەی لێکۆڵینەوەی کۆکوژی سروج بە دەنگی ئاک پارتی و مەھەپە رەتکرایەوە و هاوکات سەرۆکوەزیرانی کاتێ وازی لە شەڕ و پێکدادانەکان ھێناوە و ھێرشی کردووەتەسەر ھەدەپە ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا لە چینەوە ھێرش دەکاتەسەر ھەدەپە. قسەی ناشرین بە ھاوسەرۆکانی ھەدەپە دەگوترێت. پێویستە ئەو بۆچوونەی کە وەک سزایەک بۆ سەرکەوتنی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکان ژینگەی توندوتیژی دروست کرد، باجی خۆی بدات".
راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه تیایدا ئاماژه بهوهدهكات كه ئەوەی پێویستە بکرێت بەلاوەنانی سیاسەتی شەڕ و پێکدادان و بەردەوامبوونی قۆناغی چارەسەرییە.