سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەهەر پێنج ئافرەتێکی ئاوارەی کوردستان کە لەباشوورن داوای سێکس لە ئافرەتێکیان کراوە. ( بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە چۆن گەیشتۆتە ئەم ئامارە).
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"ته‌نها له‌نێو ئاواره‌كانی سوریا ( خۆرئاوای كوردستان ) كه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن، له‌هه‌ر پێنج ئافره‌تێك یه‌ك ئافره‌تیان به‌ڕاسته‌وخۆ پاره‌ی پێشكه‌ش كراوه له‌به‌رامبه‌ر سێكس كردن‌دا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: له‌هه‌ر (10) ئافره‌تێك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت، باندی ڕێكخراو، پۆلیس‌و كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش‌و ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانه‌وه، فشار خراوه‌ته سه‌ر یه‌كێكیان بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ییان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت.
راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئافرەتانی ئاوارە رووبەرووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لەهەرێمی کوردستاندا، بەڵام ئاماریان بڵاونەکردۆتەوە.