هەشت ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی ئازاد كران
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئازادكردنی هەشت ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند، كە پێشتر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر كرابوون.
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كە سەر بەكۆمەڵی ئیسلامی كوردستانە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشتر ناوی 16 كەس لە ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵیان داوەتە سەرۆكی حكومەت بۆ ئازاكردنیان، ئەمرۆ هەشت كەس لەو دەستگیركراوانە ئازاد كران.
وەزیرەكەی حكومەتی هەرێم وتیشی: "دوای دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی حكومەت دەستگیركراوەكانی تریش ئازاد دەكرێن و هیچ كام لەو ئەندامە دەستگیركراوانەی كۆمەڵ هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغ نەبوەتەوە".
PM:05:34:02/08/2015