په‌رله‌مانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ئه‌مشه‌و به‌رێز د.محمد ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری یه‌کگرتو داوایه‌کی سه‌یری کرد‌و وتی ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج لایه‌نه نه‌گه‌یشتنه سازان.
ئەو پەرلەمانیاترەی گۆڕان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەڵێت: ئه‌مشه‌و به‌رێز د.محمد ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری یه‌کگرتو داوایه‌کی سه‌یری کرد‌و وتی ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج لایه‌نه نه‌گه‌یشتنه سازان، ئه‌وا په‌رله‌مان به‌یاسایه‌ک ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه تاوه‌کو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستور ده‌گه‌نه سازان.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو دواشیکردوه سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ تێکنه‌چوونی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی بۆ سازان ده‌کرێت، دانیشتنی لیژنه‌ی یاسایی دوابخات.
تا ئێستا دیار نییە ئەوە رای مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی یەکگرتووە، یان تەنها رای ئەو بەرپرسەیە.