ڤیدیۆ: کچە گۆرانی بێژی "کوبانێ ئیرو خەمگینە" گەڕایەوە بەرەکانی شەڕ

کچە شەڕڤان و گۆرانی بێژی رۆژئاوا " کوبانێ ئیرو خەمگینە" پاش ئەوەی لە شەڕی کوبانێدا بە سەختی بریندار بوو، گەڕایەوە بەرەکانی جەنگ بۆ پارێزگاریکردن لە رۆژئاوا.

ئەو کچە شەڕڤانە کە ناوی "نێرگزە" لەگەرمەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوبانێ لەسەرەتای ئەمساڵدا گۆڕانی " کوبانێ ئیمرو خەمگینە"ی وت و ئەو گۆرانیە دەنگێکی زۆری لەناو هەر چوار پارچەی کوردستان و زۆر شوێنی تر دایەوە. نێرگز لەو شەڕانەدا زۆر بەسەختی برینداربوو، پاش چارەسەریەکی دوور و درێژ بەپێی راگەیاندنەکانی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، دوێنێ ٨/٣ چەکی هەڵگرتوو روویکردەوە بەرەکانی شەڕ بۆ پارێزگاریکردن لە کوبانێ دژی چەکدارانی داعش.

لەکاتی هێرشەکانی سەر کوبانێ و برینداربوونی نێرگز دەنگوباسی ئەوە هەبوو " نێرگز " شەهید بووە، بەڵام پاش چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ ماوەیەکی زۆر چاکبوەوەوە و، دوێنێ گەڕایەوە ناو هەڤاڵە شەڕڤانەکانی.





AM:09:41:04/08/2015