مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی ئێواره‌ی دوێنێ 8/5 له پیرمام کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌دوا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و پارته داده‌نرێت، پێش دوا واده‌ی ئیمزاکردنی لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، که بڕیاره سبه‌ی 8/6 واژوو بکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆکردن و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی پارتی سازکراوه له‌سه‌ر دوا رای یه‌کگرتووی ئیسلامی که به پارتی و لایه‌نکانی تری راگه‌یاندووه که ئه‌وان تا رۆژی 8/6 چاوه‌ڕوانی سازدان ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا به‌یانی واژووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌که‌ن که بۆ هه‌مواکردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌بێ به‌شداری پارتی ئاماده‌کراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سووربوونی خۆی
له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێستایه‌وه دووپاتکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که له پرسی ده‌ستوردا له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانییه، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی و دواخستنی سێ‌جار ئیمزاکردنی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر راپۆتی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، هێشتا پارتی سووره له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی خۆی و ئاماده نه‌بووه هیچ سازشێکی له‌سه‌ر بکات.
به‌م بڕیاره‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی که سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان دووپات کرده‌وه، ماوه‌ی سازدانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ته‌واوی به‌رته‌سک بۆته‌وه‌و، ئاماژه‌کان ئه‌وه نێشان ده‌ده‌ن پرسه‌که ده‌چێته‌وه په‌رله‌مانی کوردستان. سبه‌ی لیژنه‌ی یاسایی دوا بڕیاری خۆی ده‌دات.