"پەكەكە رێگەی نەدا میدیاكانی پارتی لەگەڵ شاندی هەدەپە سەردانی زارگەلی بكەن"
گوندی زارگەلی
ئەمرۆ شاندێكی هەدەپە سەردانی گوندی زارگەلییان كرد‌و لە نزیكەوە شوێنی بۆردومانەكانی سوپای توركیایان بینی. قایمیقامی رەواندزیش دەڵێت پەكەكە رێگەی لە میدیاكانی پارتی گرتووە سەردانی زارگەلی بكەن.
ئەمرۆ چوارشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) بەسەرۆكایەتی عوسمان بایدەمیر بەسەردانێك گەیشتنە گوندی زارگەلی‌و لە نزیكەوە شوێنی تاوانەكانی فرۆكانی توركییایان بەسەركردەوە.
لەمبارەیەوە سیروان رۆژبەبانی قایمقامی شارۆچكەی رەواندز، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە: ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تیی (عوسمان بایده‌میر)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قایمقامی شارۆچكه‌ی ره‌واندز سه‌ردانی گوندی زارگه‌لیان كرد، به‌ڵام له كاتی گه‌یشتنی شانده‌كه به بازگه‌ی پارتیی كرێكارانی كوردستان، رێگری له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به پارتیی دیموكراتی كوردستان كرا و نه‌یانهێشت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌دا كه هاوڕێیه‌تیی شانده‌كه‌یان ده‌كرد بێنه ناو گونده‌كه‌وه، به‌ڵام ڕێیان به كه‌ناڵه‌كانی دیكه دا؛ هه‌رچه‌نده من وه‌ك قایمقام و هه‌روه‌ها (عوسمان بایده‌میر)یش زۆر هه‌وڵمان دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر زۆریان لێ بكه‌ن ئه‌و په‌یامنێرانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.''
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌یش (ڕۆژبه‌یانی) گوتی: 'ئێمه له گوندی زارگه‌لی له‌گه‌ڵ دانیشتووانی گونده‌كه كۆ بووینه‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌مان كرد كه، نابێت خه‌ڵكی سڤیل بكرێنه ئامانج، به‌ڵام هه‌رچی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش بوو داوایان كرد كه ده‌بێ په‌كه‌كه گوند و ئاواییه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.''
شاندی پەرلەمانی پارتیی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)، کە پێکهاتووە له (عوسمان بایده‌میر)، (قه‌دری یڵدرم)، (هودا کایا) و جێگری هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په (نه‌زمی گیور)، دّوێنێ سێشەممە گەیشتنە هه‌رێمی کوردستان و دوای سەردانی بریندارەکان، ئه‌مڕۆ بۆ لێکۆڵێنه‌وه له بۆردوومانەکەی زارگه‌لی به‌ره‌و بناری قه‌ندیل به‌ڕێکه‌وتن و بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتەکێك له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانه‌وه، بڕیارە دوو رۆژ لە گوندەکەدا بمێنەوە.
PM:02:52:05/08/2015