لەسەر له‌كه‌داركردنی ئافره‌تان یاداشتێك ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات رێگری بكات لەو سوکایەتییانەی کە لە لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه‌و به‌پشتیوانی كه‌سانی حیزبی و ده‌زگای هه‌واڵكری بۆ ناشرینكردن و له‌كه‌داركردنی ناموسی ئافره‌تان دەکرێت.
لەو یاداشتەدا کە ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردوە ئێڤار ئیبراهیم داوا لە سەرۆکی هەرێمی دەکات بەر بەو سوکایەتیانە بگیرێت کە به‌هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه خەریکە ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه قوربانی.
داواش لە بارزانی دەکات کە هاوكارو رێگاخۆشكه‌ربێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا بێنه پێشه‌وه، نه‌ك به‌تۆمه‌ت و بوختانی چه‌ند ده‌زگایه‌ك دۆخێك دروستبكرێت كه ئافره‌تانی كوردستان له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دوربخه‌نه‌وه
PM:04:15:06/08/2015