پارتی: سەلامەتی بارەگاكان‌و كادیرانی پارتی لە ئەستۆی پارێزگاری سلێمانییە
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یاداشتێكدا رایدەگەیەنێت "سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كادیرانی پارتیی و پاراستنی باره‌گاكانی پارتیی لەئەستۆی پارێزگاری سلێمانی‌و هەڵەبجەیە".
حه‌یات مه‌جید په‌رخی، ئه‌ندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی زه‌رد، له یاداشتێكدا كە ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، دەنوسێت : "له‌وەتی خەڵکی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریان لەبەر كه‌م‌خزمەتی ڕژاونەتە سەر شەقام، دیاره هه‌وڵێكی نادیار هه‌یه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجەیشدا به‌و گوێره‌ی له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا ئێوە پارێزگاری شارن و به‌رپرسی یه‌كه‌من لە پاراستنی ئه‌منیەت و ئاسایش‌دا، سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كادیرانی پارتیی و پاراستنی باره‌گاكانی پارتیی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه، هیوادارین هیچ شتێكی نه‌خوازراو بۆ تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌منیی شاره‌كه و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حزبه‌كان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هیج ناوچه‌یه‌كی تری كوردستاندا نەقەومێت."
هەروەها دەنوسێت: "ئێستا زیاتر له هه‌میشە، یه‌كرێزی و ته‌باییمان پێویستە، تكایه ڕێگه مه‌ده‌ن به هیچ جۆرێك ئەوەی وەختی خۆی لە بنكه و باره‌گاكانی پارتی و هه‌وادارانی پارتی کرا، دووباره ببێته‌وە."
PM:04:29:06/08/2015