به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی تورک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری سلۆپی سنوری و ئاگر به‌رده‌ده‌نه هه‌شت ماڵ و دوو گه‌نج ده‌کوژن و 10 تریش برینداره.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کرده‌وه لە ناوچەی سلۆپی سەربە شرنا‌خ دەسترێژی گولــلە لەهاوڵاتیانی مەدەنی دەکات و دوو گەنجی کورد بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا و چەندین گەنجیش بریندار دەبن.
لەوبارەیەوە فەرهاد ئەنجوو پەرلەمانتاری هەدەپە لە شرنا‌خ بە تەلەفزیۆنی (IMC )ی رایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک دەسترێژی گولــلەیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە.
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە جەختیشی کردەوە کە 6 ماڵ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە سوتێندراو‌ن و لەدوو گەرەک دووکەڵ هەیە.
سلۆپی شارێکی سنوریه‌و ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان، به‌رامبه‌ر خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله.