ڤیدیۆ.. لەشەڕوپێكدادانێكدا لە مەریوان 20 پاسدار كوژران
بەپێی بەیاننامەیەكی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات (یەرەكە) شەوی رابردوو هێزەكانیان هێرشیان كردەسەر دوو بنكەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە نزیك مەریوانو لەئەنجامدا 20 پاسدار كوژرانو ژمارەیەكیش برینداربوون.
فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی هێزەكانیان هێرشیان كردوەتە سەر دوو بنكە لە شاری مەریوانو كۆماسی كە لەئەنجامدا تەنها لە بنكەكەی سوپای پاسداران لە مەریوان 20 پاسدار كوژراونو ژمارەیەكیش برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوەكە تا ئێستا زیانەكانی سوپای پاسداران لە ناوچەی كۆماسی ئاشكرا نەبووە.
شەڕو پێكدادانەكەی شەوی رابردوو لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ سكرتاریەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەراگەنراوێكدا رایدەگەیەنێت ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بەو شەڕەوە نیەو " رهتی دهکاتهوه که ئهو تاقمه چهکداره، پێشمهرگهکانی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران بووبن".
PM:04:17:07/08/2015