دوای ئه‌وه‌ی پارتی بێ ئومێد ده‌بێت له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی، له‌گه‌ڵ ئێران رێکده‌که‌وێت، ئێرانیش لای خۆیه‌وه فشار ده‌خاته سه‌ر یه‌کێتی و گۆڕان که له‌گه‌ڵ پارتی رێکبکه‌ون له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی بارزانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند له دوا سه‌ردانی قاسمی سلێمانی بۆ لای یه‌کێتی و گۆڕان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، داوای لێکردوون " له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ پارتیدا رێککبکه‌ون".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند له سه‌ردانی قاسمی سلێمانی که‌سایه‌تی ئه‌منی و سیاسی دیاری ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان که له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا بوو، به ئاشکرا به به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم، هه‌روه‌ها رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وشیروان مه‌سته‌فای راگه‌یاندووه " له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم رێکبکه‌ون" .
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌به‌رده‌وامی وه‌فدی فه‌رمی و نهێنی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات، سه‌ره‌تا میدیاکانی وایان پێشاندا ئه‌و سه‌ردانانه‌ی وه‌فدی ئێران بۆ پشتگریکردنی "هێزه‌کانی سلێمانییه" بۆ لابردنی بارزانی، دواتر باس له‌وه کرا که ئێران ده‌ستله‌کاروباری ناوخۆی هه‌ریم وه‌رنادات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه، قاسمی سلێمانی به راشکاوانه به سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی وگۆڕانیان راگه‌یاندووه که " ده‌بێت بارزانی بمێنیته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که‌دوای ئه‌وه‌ی پارتی بێ ئومێد بوو له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه‌ی بارزانی، په‌نای برۆدته به‌ر ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێککه‌وتووه.