عەبادی سەفەری ژمارەیەک بەرپرس بۆ دەرەوە وڵات قەدەغە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رێگای سەفەری ئەو بەرپرسانەی لەگەندەڵیەوە گلاون بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کرد.

سەرچاوەیەکی سیاسی بەرپرس بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە عەبادی سەفەری بۆ دەرەوەی وڵات لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیەوە بۆ سەرەوە قەدەغە کردووە.

عەبادی سەفەری لە رێگای خاڵە سنوریەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەو، لەڕێگای فرۆکەخانەکانەوە لەو بەرپرسانە قەدەغە کردووە.

ئەم هەنگاوە پاش ئەو پلانی ریفۆرمەی عەبادی دێت کە دوێنێ لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراو، بڕیارە لە پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری لەسەر بدرێت.




AM:09:32:10/08/2015