"مەسعود بارزانی حیزبییە و خەڵک نایەوێت"

ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی سەید کاکە دەڵێت:  هەر کەسێک حزبی بێت میللەت نایەوێت و وتیشی "مەسعود بارزانی حیزبییە و خەڵک نایەوێت".

سەید کاکە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند "سێ ساڵە قسەم نەکردووە، ئێستا بۆیە قسە دەکەم میلەتەکە کەوتووەتە خەتەرەوە و خەڵک دێن بۆلام و دەزانم خەڵک لە هیچ حزبێکی کوردستانی عێراق ڕازی نییە و هەموو بە جاش و جاسوس دەزانێت".

ئەو فەرماندە سەربازییەی هێزی پێشمەرگە سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی لە چاوپیکەوتنێی لەگەڵ NRY دا وتی "کاک مەسعودیان بە جیهان ناساند، با دووساڵی دیکەی بدەنەوە و مەڵێن با بێتە خوارێ، شەڕ لەگۆڕێیە بابزانین دوای ئەو دوو ساڵە خوا چیمان لێدەکات".

ئەو ئەندامەی پێشووی سەرکردایەتی پارتی وتیشی "مەسعود بارزانی حزبییە و خەڵک نایەوێت، هەرکەسێک حزبی بێت کورد نایەوێت، خەڵک چاک حزبەکانی ناسیوە و دەزانێت پیاوی دوژمنی کوردن، چاک دەزانن کە خەڵکیان لە شاخ داوە بە کوشت، چاک دەزانن ئەو کۆشک و تەلارانەیان دروست کردووە و خەڵکیش خەریکە ئەمرێ لە برسا".

سەید کاکە پێیوایە نەوشیروان مستەفاش لە تاوانەکانەوە تێوەگلاوە و سەبارەت بە حزبە ئیسلامییەکان وتی "باشە ئیسلامی چوار حزبی بۆ چییە".

سەید کاکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بەلای خەڵکەوە گرنگ نییە کێ سەرۆک بێت یان هەر سەرۆک نەبێت و وتی "شەڕ هەیە، خەڵک برسییە، گرنگ نییە بەلای خەڵکەوە کێ سەرۆک بێت، میللەت کەسێکی دەوێت حزبی نەبێت".




AM:10:13:10/08/2015