یەكێتی: دەزانین عوسمان ئۆجەلان ماوەیەكە بۆ دەزگایەكی تایبەت كار دەكات

‌عوسمان ئۆجه‌لان
سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی وته‌یه‌كی عوسمان ئۆجه‌لان روونكردنه‌وه‌ دەدات‌و كە دەڵێت یەكێتی 20 ملیۆن دۆلاری داوەتە پەكەكە.

له‌هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ كه‌ناڵی رووداو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عوسمان ئۆجه‌لان رایگه‌یاندوه‌: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕی 20 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ په‌كه‌كه‌، له‌و باره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌زانێت عوسمان ئۆجه‌لان ماوه‌یه‌كه‌ بۆ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت كارده‌كات.

 وتیشی: عوسمان ئۆجه‌لان گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌توركیا نزیك بێته‌وه‌ رێگه‌ی تر هه‌یه‌ نه‌ك زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر یه‌كێتی بڵاوبكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد عوسمان ئۆجه‌لان ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خۆی له‌ توركیا نزیك بكاته‌وه‌.




PM:02:10:10/08/2015