وردەكاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان
ئەمرۆ دووشەممە وه‌فدێكی یه‌كێت‌و گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له سلێمانی سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم‌و بارودۆخی سیاسی هەرێم‌و عێراق گفتوگۆیان كرد.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێكهاتبوون له حاكم قادر حه‌مه‌جان و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و فه‌رید ئه‌سه‌رد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڕان كه پێكهاتبوون له محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و عوسمانی حاجی مه‌حمود و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ردوولامان، هه‌روه‌ها گفتوگۆمان له‌سه‌ر پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق و ناوچه‌كه و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد و گفتوگۆمانكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بێت، له پێناوی سه‌رخستنی دیموكراسیدا پێكه‌وه هه‌نگاوی بۆ بنێین.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رایگه‌یاند: له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتی پته‌وكردن و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی هه‌ردوولا تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد كه پێكه‌وه چۆن بگه‌ینه خاڵی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
PM:05:20:10/08/2015