بۆ تاوتوێكردنی
بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی كوتله‌كانی
ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه چاكسازییه‌كانی
چه‌ند داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی ده‌كات.
له
باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان تایبەت بوو بە بڕیارەکانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ چاکسازی.
سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتیوانی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ هەوڵە چاکسازیەکانی
حکومەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ربڕیوه.
هۆشیار
عه‌بدوڵا ده‌شڵێ: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌مان راگه‌یاند داوای چاكسازی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی
جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری ده‌كه‌ین.
وتیشی:
داوامان كرد كه بنه‌ما ده‌ستورییه بپارێزرێت كه بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه
له عێراق.
له‌باره‌ی
داواكانیشه‌وه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: داوامان له حكومه‌تی عێراق كرد، كه ته‌نها بڕیار
ده‌رنه‌كان به‌ڵكو رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنیشی بخاته‌ڕوو.
سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، داوای
ئه‌وه‌ی كردووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی بێته په‌رله‌مان به راشكاوی پلان و رێكاره‌كانی
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كانی بخاته‌ڕوو، وتیشی: چاكسازی چیتر دواخستن هه‌ڵناگرێت
و گه‌لانی عێراق له دوای 2003ه‌وه به‌ڵێنی درۆیان پێده‌درێت.
سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه بڕیاره ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببنه‌وه.