دوای بێگه‌رد و ئاڵا‌و شاناز، بڵێسه‌ی جه‌بار فه‌رمانیش که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ی 30 حوزه‌یران واته درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بارزانی نییه.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، بڵێشه جه‌بار فه‌رمان له نوسینێکی کورت‌دا ده‌ڵێت: من لە گەل ۳٠ی حوزەیران نە بووم و ئیستاش بە هەموو شێوەیەک دژی دووبارە کردنەوەی مێژووی تاڵی ۳٠ی حوزەیرانم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌ڵیت: دەبێت یاسا سەروەر بێت و لە پەرلەمان ئەم کێشەیەی سەرۆکایەتی یەکلایی بکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که بە بۆچوونی ئه‌و دەبێت بەدواداچوون بۆ زەروره‌تی بوونی پۆستی سەرۆکی هەریم بکرێت.
دوێنێ هه‌ریه‌ک له‌بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ئاڵا تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ها کادیری یه‌کێتی، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم، شاناز ئیبراهیم، رای خۆیان دووپاتکرده‌وه که دژی 30 حوزه‌یرانن، ئه‌مرۆش بڵێسه جه‌بار فه‌رمان جه‌خت له‌سه‌ر دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌کات.