ئەمڕۆ ٦٧ قوربانی ئێزیدی بەخاک دەسپێردرێن

وا بڕیارە ئەمڕۆ ٨/١٣ روفاتی ٦٧ قوربانی ئێزیدی کە لە کارەساتی شەنگالدا بوونە قوربانی لە مەراسیمێکدا بە خاک بسپێردرێن.

ئەو مەراسیمە کە لە ناوچەی زومار بەڕێوە دەچێت، وەک میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە سەرۆکی حکومەت نێچرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیرو پەرلەمانتاری عێراق و کوردستان، بەشداری مەراسیمەکە دەکات.

ئەم قوربانیانە پاش ئەوەی لە ئابی ٢٠١٤ لەهێرشی داعشدا بۆ سەر شەنگال بوونە قوربانی، لەلایەن ئەو رێکخراوە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا کرابوون بە ژێر خۆڵەوە، دوای ئازادکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن پێشمەرگەوە، ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ درانەوە تەرمی سەدان کەسی مەدەنی تیا دۆزرانەوە.   




AM:10:25:13/08/2015