هەولێر.. شەڕەچەقۆ 6 كوژراو‌و برینداری لێكەوتەوە
شەوی رابردوو لە رووێكی شەڕە چەقۆدا لەگەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر، 2 كەس گیانیان لەدەستدا‌و چواری دیكەش بەتوندی برینداربوون.
لەمبارەیەوە كاروان خۆشناو، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه: شه‌وی رابردوو پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی شه‌ڕكردن له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌م.
وتیشی "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌ركه‌وت كه‌وا له سه‌ر كێشه‌یه‌كی له ناكاو له نێو چێشتخانه‌یه‌ك به هۆی سه‌یركردنی یه‌كتریه‌وه ده‌بێته كێشه‌یان و دواتر به چه‌قۆ شه‌ش كه‌س له یه‌كتر ده‌ده‌ن له ئاكامدا دوو كه‌س به ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د عه‌لی باوه) ته‌مه‌ن 65 ساڵ، (رێباز جمیل خه‌لیل)، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هه‌ردوو لایه‌ن به‌داخه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن چواره‌كه‌ی تریش به سه‌ختی بریندارن و ئێستا باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش كرایه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه له‌لایه‌ن پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:01:40:13/08/2015