جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: یەکێتی هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه.
لەپەیامێکی بەپەلەدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوەو پەیوەندی بە پرسی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە، جێگری سەرۆکی هەرێم کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان توشی قه‌یرانێكی یاسایی و ئه‌زمونی حكومڕانی سه‌خت و گران بۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی كاتی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر‌و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.
کۆسرەت رەسوڵ پێیوایە : ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودی زۆر باش له پڕۆژه پێشنیار كراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسی (ی.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنی به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
ناوبراو داوا لەهەموو کەسێکی نیشتمان پەروەر دەکات هەریەکەو لای خۆیەوە فشار بخەنە سەر سەرکردایەتی لایەنەکان تا گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم.
دەقی پەیامەکە..
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان..
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ..
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان.
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌بات و تێكۆشانتان لێبێت .
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ئێستا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكی ناهه‌موارو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی تاریك په‌رسته‌كانی داعش باڵی ره‌شی به‌سه‌ر وڵاتماندا كێشاوه و رۆڵه جوامێره‌كانی ئێوه به‌درێژایی زیاتر له‌هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان خوێنیان له‌به‌ر ده‌چۆڕێت .
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان له‌هه‌ل و مه‌رجێكی ئێجگار ناله‌باردایه به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و راوه‌ستانی زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان، بێكاری و بێ بازاڕیش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێهێشتووه كه‌دیاره ئه‌وه‌ش هه‌موان به‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه لێی به‌رپرسیارین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان كه به‌شدارین له‌سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا هه‌ریه‌كه بهپشكی خۆی.
هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان توشی قه‌یرانێكی یاسایی و ئه‌زمونی حكومڕانی سه‌خت و گران بۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی كاتی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر‌و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.
ره‌نگه زۆربه‌تان شاهیدی ئه‌وه‌م بۆ بده‌ن كه بهندهههموو ته‌مه‌نی لاوێتی و پاش ئه‌وه‌شم له شۆڕش و كوردایه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌پێناوی میلله‌ته‌كه‌مدا سه‌رفكردووه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌م باقی ته‌مه‌نم به‌خت بكه‌م، هه‌ر بۆیه له هه‌موان زیاتر خۆم به‌په‌رۆشی ئاشتی و ئاشته‌وایی ناوماڵی كوردی ده‌بینم.
وه‌هه‌ر له‌رۆژگاری شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشدا زۆر جار لێره‌و له‌وێ ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوڕێكانی خۆم له‌مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه گله‌ییی و گازنده‌ی زۆرمان روبه‌ڕوبۆته‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه ئه‌وكات ببووه شه‌ڕگه‌یه‌كی گه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆ به‌شداریمان نه‌بووه‌و ده‌وری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان تێدا نه‌بینیوه، خۆ ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی 31ی ئاب نه‌بوایه كه هه‌موو وه‌زعه‌كه‌ی له‌بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاند ئه‌وا هیچ دور نه‌بوو به‌هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنین.
ههربۆیهههوڵی زۆروبه‌رده‌وامم له‌پێناوی ئه‌وه‌یه كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووان پێكه‌وه‌مان كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارام كه‌خۆی له‌كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ببینێته‌وه .
ئاشكراشه كه (ی.ن.ك) هه‌میشه و له‌قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی شار‌و شاخدا له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا خاوه‌نی پڕۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی خۆی بووه و هه‌میشه له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بووه و كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت دید و بۆچونه جیاوازه‌كان بووه و هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه .
له‌وه‌ش بێگومانم كه هه‌موان په‌رۆشی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له ڕوانگه و دنیابینی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نیه ئه‌گه‌ر هه‌موان پێوه‌ره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه رێگا بۆ چاره‌سه‌ر .
به‌بڕوای من كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودی زۆر باش له پڕۆژه پێشنیار كراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسی (ی.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنی به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
جه‌ماوه‌ری خۆراگر و كه‌س وكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
پێشمه‌رگه دلێرو گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
من لێره‌وه جارێكی تر داوا له‌سه‌ر جه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه كاراكانی گۆره‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆمان له‌ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببینینه‌وه له‌پێناوی گه‌یشتن به‌سازانێكی نیشتمانی كه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، باههموشمان ئه‌و راستیه‌مان له‌یاد بێت كه‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆمان سبه‌ی ده‌بێته مێژوومان و ده‌چێته به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتومان .
هه‌ر لێره‌وه داوا له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش ده‌كه‌م كه هه‌موو پێكه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانمان گوشاری خۆتان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان تا هه‌رچی زوتره به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و هه‌موان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك
14ی ئاب/ 2015