ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئازاد جوندیانی لە نوسێنێکدا بەرگری لە د. بەرهەم ساڵح و پرۆژەکەی دەکات و دەڵێت: لە کۆتاییدا هەر سیاسەتی راست سەردەکەوێت.
ئازاد جوندیانی کە پێشتر بۆ ماوەیەکی زۆر بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی بوو، لە وتارێکدا بەناونیشانی" كاك بەرهەم ، ئەمجارەش (لایهزك ریح)" ینووسیویەتی: دكتۆر بەرهەم و زۆر لەوانەی وەك ئەو پەرۆش و بەرپرسیارانە رەوشەكە لێك ئەدەنەوە ، ئەیانزانی، كە پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی قەیران، لەهەل و مەرجی وەك ئێستای كوردستاندا، نەیاری زۆری ئەبێ بەڵام ئایا هەمیشە لە مێژوودا وانەبووە كە كار و هەڵوێست و هەنگاو و سیاسەتی نمونەیی ، وەك پرۆژەكەی دكتۆر بەرهەم، دژە هێرشی بێ پەروا و دڵڕەقانەی ئەكرێتەسەر؟.
جوندیانی لەو وتارەدا دەڵێت: وەئایا ئەو زۆرینەیەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە پشتیوانیان لە پرۆژەكەی كرد و كردیانە پرۆژەی یەكێتی ( بەر لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ) نەیان ئەزانی كە دواتر چۆن ئەبنە نیشانەی تیری دڵڕەقانە؟ بەڵێ ئەو هەڤاڵانەی مەكتەبی سیاسیش بڕیاری نمونەییانداو، بوێر بوون و لە لۆمەی بێ جێی تەنگبینان نەترسان.