په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌بدوڵای مه‌لا نوری دەڵێت: سه‌یره براده‌رانی پارتی پۆسته درێژكراوه‌كه‌ی با‌رزانی به شه‌رعی ده‌زانن، كه‌چی پێیانوایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی له داستداوه ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای جێبه‌جێكردووه..ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی كه‌له‌پچه كرد.
عەبدوڵای مەلا نوری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لەپۆستێکدا بە پارتی دەڵێت: ئه‌م براده‌رانه پێیانوایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌رگرتووه، بیریان چووه شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندایه...بیریان چووه شه‌رعیه‌تی حكومه‌ت و دوو ساڵه زیاده‌كه‌ی به‌رزانیش دیسانه‌وه له ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه بووه.
ناوبراو دەڵێت: هه‌رچه‌نده له ٢٣ی حوزیراندا هیچ هه‌ڵه و سه‌رپێچییه‌كی قانون نه‌كرا، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاربێت هه‌ڵه‌كان راست بكرێنه‌وه، ئه‌وا له پێشدا ده‌بێت ٣١ی ئاب راست بكرێته‌وه كه ده‌بابه برایه ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان، پاشان ده‌بێت كوده‌تاكه‌ی ٣٠ حوزیرانی ٢٠١٣ راست بكرێته‌وه كه له ماوه‌ی كه‌متر له ٧ كاتژمێردا له ده‌ره‌وه‌ی قانون و ئسوڵ و ویژان و دیموكراسییه‌وه به‌رزانی بۆ دوو ساڵ به سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆبوونه‌وه‌یەكی یش نا ئاسایی‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی كوردستان به "كوده‌تا" وه‌سف ده‌كات و داوای راستكردنه‌وه‌ی ده‌كات.