پەرلەمانتاری شیوعی، عەبدولرەحمان فارس جەخت لەسەر زەرورەتی سازان دەکاتەوە، ئەو پێیوایە "زۆرینەو کەمینە نامان گەیەنێتە هیچ ئەنجامێکی باش، چونکە کێشەکان دوای ئەو قۆناغە دەستپیدەکات".
عەبدولرەحمان فارس کە ناسراوە بە ئەبو کاروان لە لێدوانێکیدا بۆ سپی، ئەو وێڕای ئەوەی جەختی لەسەر زەرورەتی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەکاتی رێککەوتندا کردەوە، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە زەرورە سازان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەمووان ئەم قۆناغە هەستیارە پێکەوە تێپەڕێنن.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ خاڵێکی هەستیار کرد و تی" هەر لایەنێک زۆرینەی پەرلەمانی بهێنێت ئەو دەمە گرفتەکە دەستپێدەکات، چونکە ئەو لایەنە چیتر بەتەنگ دانوستان و سازانەوە نایەت و بێ منەت دەبێت لەو پرسە، لەکاتێکدا کە کوردستان بە سازان و تەوافق دەبرێت بەڕێوە".
عەبدولرەحمان فارس جەخت لەسەر شەرعیەتی پەرلەمان و کۆبوونەوەکانی کردەوە، بەڵام نەیشاردەوە کە دەبێت دەرفەتی
تەواو بدرێت بە سازان بۆ ئەوەی لە ئایندەشدا بەهەمان رۆحیەتەوە کار بکرێت.