ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئازاد جوندیانی لەسەر پرۆژەکەی د. بەرهەم ساڵح و پرۆژەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، هەندێک نهێنی ئاشکرا دەکات.
لە وتارێکدا بەناوینشانی "له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م راستیێك، روون و به‌ڵگه‌دار"، ئازاد جوندیانی دەڵێت: بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م، بۆ یه‌كه‌مینجار ڕۆژی 13/6/2015 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ،به وورده‌كاری زۆروه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كرا. ناونیشانی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كه ( پڕۆژه‌ی ئینقازی نیشتمانی ) بوو ، كه پڕۆژه‌بڵاوكراوه‌كه هه‌مان خاڵه سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌رییه‌كانی پڕۆژه باسكراوه‌كه‌ی 13 /6 ی له خۆگرتووه.
جوندیانی دەڵێت: نامه‌وێ له‌م وتاره‌مدا وه‌ڵامی پرسیارێكی مه‌نتقی بده‌مه‌وه ، كه بۆچی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه نه‌درایه په‌رله‌مان و به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژی (21/6/2015 ) ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنییه‌كیێتیه‌وه درایه په‌رله‌مان ، كه لانی كه‌م دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی نه دیبوویان و نه ئاگاشیان لێ بوو ؟ ئه‌مه جێ دێڵم بۆ هه‌ڤاڵانی تر یان بۆ وه‌ختێكی تر ، چونكه به‌ڕاستی پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی فراكسیۆن و شێوه‌ی نووسینی زۆر حكایه‌تی له پشته‌وه‌یه كه نامه‌وێ ئێستا باسی بكه‌م.
لە کۆتاییدا جوندیانی دەڵێت: باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌م به گرنگ زانی چونكه به داخه‌وه هێندێ ناوه‌ندی ناو یه‌كێتی بوختان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ڵئه‌به‌ستن و ئه‌یانه‌وێ خۆڵ بكه‌نه چاوی كادر‌و ئه‌ندام و هه‌وادارو ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیه‌وه . هیوادارم به‌م به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره خوێنه‌ران بۆیان ڕوون ببێته‌وه كه دژایه‌تیكردنی پڕۆژه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و بۆ چ مه‌به‌ستێكه .