سپی بەڵگەیەکی گرنگی ئەنجوومەنی شورا ئاشکرا دەکات

ئەنجومەنی شوورا دوێنێ ٨/١٧ رای خۆی وەک و بڕیار راگەیاند کە بارزانی دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵی تر وەک سەرۆک بمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی شورا بەپێی قسەی خۆیان لەلایەن پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمەوە داوا لەئەنجوومەنی شوورا کراوە، سپی بەڵگەیەکی ئەنجوومەنی ناوبراو لەسەر هەمان پرس بڵاودەکاتەوە.

لە ئەنجومەنی شورای هەرێمەوە رۆژی ٢٢-٥-٢٠١٥ نوسراوێکی فەرمی بە ژمارەی ١٨ و ئیمزای سەرۆکەکەی لەسەرە، دەنێرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان، لەو نوسراوەدا هاتووە" تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانەدایە داوای راوبۆچوون لە ئەنجومەنی شورا بکات". ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو نامەیەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئێمنکی ناردوویەتی بۆ ئەنجومەنی شورا شەرعی نییەو، ئەوە تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە.

دوێنێ بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد مادام  دوو لایەنی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان داوایان لە ئەنجومەنی شوورا کردووە تا راو و بڕیاری خۆیان لەسەر پرسی مانەوەی سەرۆکی هەرێم لە پۆستەکەی دوای ٨/٢٠ بدەن، ئەنجومەنی شووراش بڕیاری دا کەبارزانی وەک سەرۆک بۆ دوو ساڵ دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم بەڵگەیەی سپی بڵاویکردۆتەوە لایەنەێکی ئەو پرسە هەڵدەوەشێنێتەوە کە ئەویش پەرلەمانە.

 بەپێی ئەو نووسراوەی ئەنجومەنی شوورا کە سپی لە خوارەوە بڵاویکردۆتەوە ئەو نامەیەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ناردوویەتی بۆ ئەنجومەنی شوورا تەجاوزی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کردووەو شەرعی نییە، بەمەش تەنها سەرۆکایەتی هەرێم ئەو داوایەی کردووە. 



PM:12:05:18/08/2015