سامانە سروشتییەكان لەسەر داهاتی فرۆشی نەوت وەڵام دەداتەوە
سامانه سروشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له داهاتی فرۆشی نه‌وت ده‌ستیان كه‌وتووه 249 ملیۆن دۆلاره‌و بڕی 501 ملیۆن دۆلاریش زیانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم و كونكردنی بووه كه له‌ناو توركیادا نه‌وته‌كه‌ی دزراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسه له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
دەقی راگەیەنراوەكە:
له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا به‌شێك له‌میدیاكان له‌زمانی په‌رله‌مانتاران و كه‌سانی تره‌وه باسی داهاتی مانگی تهمووز كراوه كه گوایه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نه‌یناردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی حوزیران 2015، وه‌زاره‌تمان به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به‌م پڕوپاگانده‌و زانیارییه هه‌ڵانه ئه‌م راستیانه‌ی بخاته روو :
1. هه‌روه‌ك ئاشكرایه له‌رێكه‌وتی 27/ 7/ 2015 تا 5/8/ 2015 به‌هۆی هێرش كردنه سه‌ر بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان (250) ملیۆن دۆلار زیان به داهاتمان گه‌یشتووه، وه‌زاره‌تمان روونكردنه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكردبووه‌وه له‌رۆژی 3/ 8/ 2015 كه وێنه‌یه‌كی هاوپێج كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌دا.
2. هه‌روه‌ها له 1/7/2015 تا 17/8/ 2015 كۆی گشتی پاره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر بۆرییه‌كانی نه‌وت كه ئاماژه‌ی پێكراوه له‌خالی یه‌كه‌م دا و كونكردنی بورییهكان چه‌ندین جار له‌ناو سنوری توركیا به‌مه‌به‌ستی دزینی نه‌وتی خاو كه بووه‌ته هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیانه‌كان به (501 ) ملیۆن دۆلار مه‌زنده كراوه له‌و ماوه‌یه‌دا.
3. بڕی (850) ملیون دۆلار وه‌ك داهات مه‌زنده كراوه به‌ڵام زیانه‌كان كه ده‌كاته (250) ملیۆن دۆلاری به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه و هه‌روه‌ها (251) ملیۆن دۆلار به‌هۆی كونكردنی بورییهكانهوه بووه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن واته داهات زۆر كه‌متر بووه له به‌ر ئه‌م زیانانه.
4. به پێی نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (553) له 3/5/2015 كه وێنه‌یه‌كی هاوپێچ كراوه، وه‌زاره‌تی داریی و ئابوری بووه به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندو به‌ر پرسیار بۆ وه‌رگرتنی داهاته‌كانی هه‌نارده كردنی نه‌وت، هه‌روه‌ها به‌رپرسه له‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و بابه‌ته‌وه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی بری پاره‌ی ئه‌و داهاته بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.
PM:05:02:18/08/2015