ئاسایشی سلێمانی: هیچ حاڵەتێكی هەبوونی بۆمب رووی نەداوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە ئاسایش گەمارۆی مزگەوتی  سەید ئەحمەدی نەقیبی داوە بەگومانی هەبوونی بۆمب لە ناو مزگەوتەكەدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا دەنوسێت: لەماڵپەڕی باسنیوز  هەواڵێك  بڵاوكراوتەوە گوایە ئاسایشی سلێمانی گەمارۆی مزگەوتی (سەید ئەحمەدی نەقیبی)داوە بەگومانی هەبوونی بۆمب لە ناو مزگەوتەكەدا، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە هیچ حاڵەتیكی لەو چەشنە ڕووینەداوە.

هەر لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت: شاری سلێمانی لە ئاسایش و ئارامیدایەو  دەبوایە ئەو ماڵپەڕە پێش بڵاوكردنەوە هەواڵەكە پەیوەندی پێوە بكردینایە بۆ راستی و دروستی، نەك  بەبێ زانیاری هەواڵێكی لەو چەشنە بڵاو بكاتەوە.




PM:05:33:18/08/2015