راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان،عارف روشدی، هێرشده‌کاته سه‌ر په‌رله‌مانتاران و ده‌ڵێت: به‌شێکیان شایسته‌ی ئه‌وه نین نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن.
راوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، عارف روشدی له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ده‌ڵێت: پێویستە لە خولەکانی پێنجه‌می ھەڵبژاردنی پەرلەماندا کەسانێک دەستنیشان بکرێن دانا و ھۆشیارەکانی گەل بن؛ وه‌ك ئه‌و گوتی، بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان لەو ئاستەدا نین تا نوێنەرایەتیی خەڵک بکەن، چونکە توانای چارەکردنی کێشەکانیان نییە.
عارف روشدی که پێشتر ئه‌ندامی یه‌ده‌کی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بووه، ده‌ڵێت ''بە داخەوە لە ئەنجامی بارودۆخی ئێستای ھەرێم و بوونی کێشەی سەرۆکایەتیی ھەرێم لەلایەن کەسانێکەوە كه سەر بە ھەندێک لایەنی سیاسین، ھەڵمەتێک بۆ ناوزراندنی خەڵکێک کە لایەنگری را و بۆچوونەکانیان نین بەرپا بووە، كه خوازیاری سازانن لە نێوان حیزبەکاندا لەپێناو پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، هه‌ڵبه‌ت ئەو ھەڵمەتەیش دەچێتە خانەی تیرۆری دەروونی و کۆمەڵایەتی و، هه‌روه‌ها له‌به‌ینبردنی رای جیاوازه.''
عارف روشدی، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشه كه، خاوەنی ئەو جۆره له بیركردنه‌وه‌یه، دەبنە ھۆی ڕه‌خساندنی زەوینه‌ی ناتەبایی و لێکترازان؛ ئه‌مه‌یش لەکاتێکدایه كه گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان پشتیوانی لە چارەی سیاسی و یاسایی کێشەکان دەکەن، بە شێوەیەکی ھێمن و دوور لە ركابەریی دەمارگیریی حیزبی و ناوچەگەری.''