راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم مەسرور بارزانی دەڵێت " ئەگەر ئه‌و براده‌رانه سازانیان پێ‌باش نه‌بوو ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك و ده‌بێ خه‌ڵك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بدات".
ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری مەسرور بارزانیەوە بڵاویکردەوە: ئێمه پێشووتریش گوتوومانه و پره‌نسیپێكه باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه ده‌بێ خه‌ڵك بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر توانیمان بگه‌ینه سازان ئه‌وا شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه سازانیان پێ باش نه‌بوو، ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك و ده‌بێ خه‌ڵك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بدات.
ئەم قسانەی راویژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە میانەی سەردانی شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) و ئەندامێتی (کەمال کەرکووکی) و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیکەی ئەو حیزبە دێت کە پێکهاتەکانی هەولێری تورکمانی و ئاشوورییەکانیانی بەسەرکردەوە.
(مه‌سروور بارزانی) راشیگه‌یاند، "بڕوای ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبیر نه‌بوون ئه‌وكاته با خه‌ڵك بڕیاری خۆی بدات".