توركیا فەرمانی گرتن بۆ قەرەیلان‌و جەمیل بایك دەردەكات

‌جەمیل بایك
دادگای ئەنكەرە فەرمانی گرتن بۆ ژمارەیەك سەركردەی پەكەكە دەردەكات كە لەناویاندا جەمیل بایك‌و مورد قەرەیلان‌و چەندین سەركردەی دیاری پەكەكە بەرچاو دەكەون.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپه‌ڕی ڕادیكالی توركی، دادوه‌ری گشتیی ئه‌نكه‌ره‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٢ سه‌ركرده‌ی كه‌جه‌كه‌ ده‌ركردوه‌ كه‌ له‌نێویاندا جه‌میل بایك‌و دوران كاڵكان‌و موراد قه‌ره‌یلان‌و باهۆز ئیرداڵ‌و موسته‌فا كاراسو ‌وچه‌ندین سه‌ركرده‌ی‌ تری په‌كه‌كه‌ی تێدایه‌، داواش له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات ڕاده‌ستی توركیایان بكاته‌وه‌.

‌پێشتریش وه‌زاره‌تی دادی توركیا له‌باره‌ی‌ ٦٥٠ سه‌ركرده‌ی كه‌جه‌كه‌وه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردنیانی له‌ وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا ده‌ركردبوو، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی توركیا جێبه‌جێ نه‌كرا.




PM:02:04:24/08/2015