سەرۆكی پەرلەمان پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی فەرەیدون جوانڕۆیی دەنێرێت.
دەقی پەیامەکەی یوسف محەممەد:
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بۆ :مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
خێزان و بنەماڵەی بەڕێز فەرەیدون جوانڕۆیی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی گیان لەدەستدانی فەرماندەی پێشمەرگە(فەرەیدون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری (خازر)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانمان بیست.
بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەم.
داواکارین لە خوای گەورەو میھرەبان گیانی ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە ئێوەو خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەشتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
25-8-2015
PM:05:57:25/08/2015