ھەپەگە ئاماری کوژراوانی سوپای تورکیای بڵاوكردەوە

بە پێی راگەیەنراوێكی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 450 كەس لەهێزەكانی سوپای توركیا لەلایەن گەریلاوە كوژراون.

راگەیەنراوەكەی هەپەكە دەنوسێت كە لە لە ماوەی یەک مانگدا ٣٩١ چالاکی و شەڕو پێکدادان لەنێوان ھێزەکانیان و سوپای تورکیادا ڕوویداوە‌و لەو شەڕانەشدا ٣٩٤ سەربازی تورک و ١٦ پۆلیس و ٦١ ئەندامی ھێزە تایبەتییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون، لە بەرامبەردا ٤٢ گەریلا شەھیدبوون.

ھەپەگە دەڵێت:" لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا لە گوندی زارگەلی و بناری قەندیل ھەشت ھاوڵاتی مەدەنی شەھیدبوون، لە باکوری کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەکانی فارقین، گمگم، سلۆپی و جزیرە، پۆلیس و جەندرمە ھێرشیان کردە سەر ھاوڵاتیانی کورد و زۆر کەسی مەدەنی و بەتایبەتی گەنجانیان کۆمەڵکوژ کرد، ھێزەکانی گەریلامان لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی دەکرێتە سەر گەل و بزوتنەوەکەمان، لە زۆر دەڤەری کوردستان و تورکیا چالاکی بە کاریگەری ئەنجامدا".

 بەپێی راگەیەنراوەكە  ئاماری شەڕەکان بەم شێوەیەیە:
- ٤٤ ھێرشی ئاسمانی
- ٦٢ شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک
- ٢٥ ھێرش بە ھەلیکۆپتەر
- ٢١٧ ھێرش بەتانک و تۆپی ئۆبوس و ھاوەن
- ٨٧ ھێرش بە فڕۆکەی جەنگی کراوە لەوانە ٧٢ یان لە ھەرێمی پاراستنی مەدیا و ١٥ یان لە باکوری کوردستان.
- ١٩١ چالاکی ھێزەکانی گەریلامان
- ٣٩٤ سەربازی تورک لە شەڕەکاندا کوژاون
- ١٤٢ سەرباز برینداربوون
- ١٦ پۆلیس کوژراون
- ٣٦ پۆلیس برینداربوون
- ٦١ ئەندامی تیمی تایبەت کوژراون
- ٣٣ ئەندامی تیمی تایبەت برینداربوون
- ٤٨ ئۆتۆمبێل و ٢ تانک تێکشکێندراون
- ٧٤ ئۆتۆمبێل سوتێندراون
- ٥٠ چالاکی کۆنتڕۆڵکردنی گەریلاکان پێکھاتووە
 
ھەپەگە ئاشکرای کردوە کە لەو شەڕ و چالاکیانەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانە کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی گەریلا، ئەنجامی ٥٤ چالاکیش تا ئێستا نەزانراوە.
 
ھەپەگە رایگەیاندووە:" لەو شەڕ و چالاکییانەدا ٤٢ گەریلا شەھیدبوون، ئەوانەش ١٨ یان لە ئۆپەراسیۆن و پێکدادانەکاندا، ١٦ گەریلا لە ھێرشی ئاسمانی و ھەشت گەریلاش چالاکی فیداییان ئەنجامداوە".
ھەروەک ھۆشداریشیداوە کە لەبەرامبەر ھەرجۆرە ھێرشێک بۆسەر گەلی کورد و ئازادی گەلان، بەھەڵوێستی شەھیدان و گیانی فیدایی ئاپۆیی، وەڵام دەدەینەوە و سەردەکەوین.




PM:05:35:26/08/2015