"لەترسی مامەڵەی خراپ دوو ئافرەت لەباڵاخانەیەک خۆیان خستە خوارەوە"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌له‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن‌و مه‌ترسیداری كۆمپانیایه‌كی شاری هه‌ولێر، دوو ئافره‌تی بیانی له‌باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆ ده‌رباز بوون، خۆیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و برینداربوون.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆم ئاگاداركردۆته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌خراپ مامه‌ڵه‌كردن‌و مه‌ترسیداری هه‌ندێك كۆمپانیا له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی بیانی".
ئاشكراشیكردوه، به‌ره‌به‌یانی (19)ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ربانی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیایه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر، دوو كچی بیانی بۆ خۆده‌ربازكردن خۆیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و برینداربوون.
سۆران عومەر هەروەها دەڵێت: ئه‌و دوو ئافره‌ته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن له‌و كۆمپانیایه‌دا هاوشێوه‌ی ئه‌وان هه‌یه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و مافه‌كانیان پێ نادرێت، بۆیه ناچاربوون به‌و جۆره خۆیان ده‌رباز بكه‌ن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، به‌دواداچوون بۆ كاری ئه‌و كۆمپانیایانه بكات كه ئافره‌ت به‌مه‌به‌ستی كاركردن ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان.
PM:01:54:27/08/2015