لەگەڕەکێکی هەولێر ئۆتۆمبیلێکی تاکسی بەتیژی کۆڵانێکدا تێپەڕدەبێت و منالێک دەشێلێت.
ئەو ڤیدیۆیە کە پۆلیسی هاتوچۆ بڵاویکردۆتەوە بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی شۆفێران تا بە هێواشی ئۆتۆمبیلەکانیان دابخەن.
وتبێژی پۆلیس هاتوچۆی هەولێر فازڵ حاجی، وتی" منداڵەكە تەنها بە سوكی زامداربوەو ، بەڵام ئەوە پەیامێكە بۆ شوفێران كە دەبێت لە ناوگەرەكەكان و لە ناوچەی دانیشتوانی چڕ خێراییان كەمبكەنەوەو تەركیزیان زیاتر بكەن و پێشبینی پەرینەوەی لە ناكاوی منداڵان بكەن".
لە رووداوەکەدا هەرچەندە ئۆتۆمبیلەکە زۆر بەتوندی لە مناڵەکە دەدات، بەلآم خۆشبەختانە تەنها کەمێک بریندار دەبێت.