یەكگرتوو: حكومه‌تی هه‌رێم راستگۆ نیه ئه‌گه‌ر بڵێ من ناتوانم موچه‌ی خه‌ڵكی بده‌م
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق، پێیوایه پرسی موچه له‌كوردستان كراوه‌ته بارمته‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی‌و وه‌كو فشاری سیاسی به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێم "راستگۆ نیه” ئه‌گه‌ر بڵێ ناتوانێت موچه بدات.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات: خه‌ڵكی هه‌رێم پێویسته ئیستیحقاقاتی خۆیان له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرن، ئێستا هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت، داهاتی تریشی زۆره جگه له‌نه‌وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: حكومه‌تی هه‌رێم راستگۆ نیه ئه‌گه‌ر بڵێ من ناتوانم موچه‌ی خه‌ڵكی بده‌م، قه‌ت به‌راستگۆی نازانم ئه‌وه، له‌به‌رئه‌وه قه‌یرانه‌كان به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێم خۆیه‌وه هه‌یه كه شه‌فاف نیه، تائێستا موچه‌ی خه‌ڵكی كراوه‌ته بارمته‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێ: به‌زمانی ژماره سه‌یری بكه‌ی ره‌نگه داهاتی هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بێت له‌وه‌ی له‌به‌غدا وه‌ریده‌گرێت ئه‌گه‌ر شه‌فاف بێت، ئه‌مه حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی نیه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف بێت‌و راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌و هه‌موو داهاته‌كان بخاته وه‌زاره‌تی دارایی باوه‌ڕموایه ده‌توانرێت قه‌یرانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ربكرێت.
موسه‌ننا ئه‌مین جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه نه‌دانی موچه‌و ته‌سلیمنه‌كردنی داهات به‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، ئیحراجكردنی وه‌زیری داراییه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت موچه بدات،
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌قۆڵبادان‌و فشاری سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی براده‌رانی پارتی، ئه‌و شتانه‌ش به‌كارده‌هێنرێت بۆ فشاری سیاسی.
موسه‌ننا ئه‌مین باس له‌هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێ: ئێمه له‌وه دڵنیابوین وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان سیاسیه‌تێكی ناشه‌فافی هه‌یه، نه له‌گه‌ڵ كوردستان شه‌فافه نه له‌گه‌ڵ به‌غدا شه‌فافه، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمه، له‌روی گرێبه‌ست‌و به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌وه تا ده‌گاته دابه‌شكردنی پاره هیچی شه‌فاف نیه.
PM:02:10:29/08/2015