كەركوك.. گروپێكی تیرۆریستی دەستگیركران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک دەستگیركردنی گروپێكی 7 كەسی بەتۆمەتی تیرۆریستی راگەیاند كە چەندین تاوانیان ئەنجام داوە.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند: گومانلێکراوێک بەناوی ئەحمەد چەلەبی قادر دەستگیر کراوە کە ماوەیەکی زۆرە لەلیستی داواکراوەکانی پۆلیسدایە. ئاماژەی بەوەدا کە ناوبراو دانی ناوە بە تەواوی ئەو هێرش و کردانەی کە پێشتر ئەنجامی داوەن.
عەمید سەرحەد راشیگەیاند كە هێزەكانی ئەمنی توانیویانە تۆڕێكی تیرۆریستی ٧ كەسی دەستگیر بكەن كە دەستیان هەبووە لەچەندین كردەوەی توندوتیژی و هێرشی چەكداری، كە تەواویان خەڵكی شارۆچكەی خورماتوون.
عەمید سەرحەد قادر باسی لەوەش كرد كە لەناو دەستگیر كراوەكاندا گومانلێكراوێك هەیە بەناوی ئەحمەد چەلەبی قاسم كە دەستی هەبووە لە چەندین تەقینەوە و تاوان و ناوبراو دانی ناوەبە سەرجەم تاوانەكانیدا.
بەڕێوەبەرەی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ئاماژە بەوەش كرد كە ئەو گومانلێكراوە ئەنجام دەری تەقینەوەكەی گۆڕستانی عەلاوی بووە كە لەكاتی مەراسیمی بەخاك سپاردنی كەسێكی ناوچەی خورماتوودا لەمانگی رەمەزاندا لە كەركووك ئەنجام درا كە بووە هۆی كوژرانی ٧ كەس و برینداربوونی ٣٧ی تر. هاوكات نابراو بەرپرسی تەقاندنەوەی ٥ ئۆتۆمبێلە لە ناحیەی یەنگیجە و خورماتوو كە بوونەتە هۆكاری كوشتنی چەندین كەس.
PM:03:07:29/08/2015