د. عەبدولەتیف ئەحمەد: چوار حیزبەکە ناوێرن بڵین بارزانی سەرۆک نییە

کەسایەتی ناسراوی سەلەفی لەکوردستان، د. عەبدولەتیف ئەحمەد پێیوایە بارزانی سەرۆکی هەرێمە، چونکە لایەنەکانی تر ناوێرن بڵێن "تۆ سەرۆک نیت".

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT د. عەبدولەتیف ئەحمەد" هەر چوار حیزبەکە ناوێرن رایبگەیەنن کە بارزانی سەرۆکی هەرێم نییە، ئینجا ئێمە ئەوە بکەین".

ئەو کەسایەتییە ئاینییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کێشەی خەڵک تەنها پرسی سەرۆکی هەرێم نییەو خەڵکی کوردستان چەندین کێشەی هەیە، ئەو دەڵێت" خۆتان بەسازانەوە خەریک مەکەن خەڵک دەیان کێشەی هەیە، لەو حیزبانەی تر بپرسنەوە کە چیان بۆ خەڵک کردووە".

سەبارەت بەو پێشمەرگانەی لەبەرەی شەڕ شەهید دەبن، ئەو پێیوایە ئەگەر ئەوان بەئیمان بن ئەوا بەشەهید هەژمار دەکرێن.

دەربارەی تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزیدیەکان، ئەو وتی" کوشتنی دوعا( ئەو کچەی ئێزیدیەکان بەبەرد کوشتیان ) کە بوو بە موسڵمان هەر تاوانەو کوشتنی ئێزیدیەکانیش لەلایەن داعشەوە ئەویش تاوانە".

د. عەبدولەتیف جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یەک کەس بەهۆی وتارەکانی ئەوە پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە نەکردووە، داوا دەکات ئەگەر شتێکی وا شکدەبەن ئەوا بەبەڵگەوە بیخەنە روو.   




PM:07:56:29/08/2015