بەرپرسی میدیا گۆڕان، عەبدولرەزاق شەریف دەڵێت" پارتی پێمان ده‌ڵێت واز له پره‌نسیپی دیموكراسی بێنن چونكه میله‌ته‌كه‌مان دواكه‌وتوه‌و به‌رگه‌ی دیموكراسی ناگری".
لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕیKNN بەناونیشانی " هەرێمی کوردستان لەنێوان نا ئارامی و دیموکراسیدا" بڵاوکراوەتەوە بەرپرسی میدیای گۆڕان پێمان دەڵێت" پارتی بەجۆرێک بانگه‌شه بۆ ئه‌م تێزی واز لە دیموکراسی بهێنن میلەتەکەمان بەرگە ناگرێت، ده‌كه‌ن كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به ده‌یان ساڵ تێكۆشان و قوربانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن. چوار پارێزگای هه‌رێم چه‌ند ملیۆن كه‌سێك له‌په‌نجه‌كانی ته‌نیا ده‌ستێك تێناپه‌ڕن، سه‌دان هه‌زار خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگا و قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌بێت ،ده‌یان هه‌زار دكتۆر و ئه‌ندازیار و مامۆستای زانكۆی هه‌بێت ،ده‌یان زانكۆ و په‌یمانگا و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گه‌وره و هه‌زاران كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆیی و بێگانه له‌سنوره‌كه‌دا كاربكه‌ن ،بۆچی پارتی پێی وابێت ئه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمه، شایه‌نی ئه‌وه‌نییه، په‌یڕه‌وی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بكات".
ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت: پارتی پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی بایكۆتی په‌رله‌مانی كرد، خیشی كردبوو نه‌یهێشت له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی پرۆسه‌كه به‌رێوه‌بچێت، كه‌وته ته‌شهیر و ناوڕزاندنی پرۆسه‌كه، جارێك به كوده‌تا وه‌سفی ده‌كرد و جارێكی‌تریش به لادان له پره‌نسیپی سازان. له سه‌عاته‌كانی كۆتایدا، به‌مه‌رجی په‌كخستنی پرۆسه‌كه‌و پێخستنه ناو فه‌راغی یاسایی و قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه ئاماده‌ی خۆی بۆ گفتوگۆی (چوار+یه‌ك) نیشاندا، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی به‌رزانیش به‌نهێنی ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی وه‌زاره‌تی دادی وه‌رگرتبو، كه هێنده یاسا شكێنی و خه‌جاڵه‌تی بوو خۆشیان پێیان شه‌رم بو به‌و ئیمزایانه‌ی كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی داد حوكمدارێتی سه‌رۆك درێژبكه‌نه‌وه‌و باسیان نه‌كرد".
بەرپرسی میدیای گۆڕان دەڵێت " بۆئه‌وه‌ی ئارامی به‌رده‌وام بێت ده‌بێت سه‌رۆك به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه بۆدووساڵی تر و دوای ئه‌وه‌ش كه‌س نازانێت بمێنێته‌وه، به‌هه‌ربارێكدا ئه‌م قسانه‌ی پارتی لێكبده‌یته‌وه جۆرێكه له‌هه‌ڕه‌شه،هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئارامی و ئاسایش، به‌و هێزانه‌ی كه حیزب هه‌یانه‌و ساڵانێكی دورودرێژه داوایان لێده‌كرێت بیانكه‌ن به‌نیشتیمانی و له‌ده‌ستی حزب ده‌ری بهێنن، نه‌یانكرد، بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مڕۆیان هه‌ڵگرتبو، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ترس و دڵه ڕاوكێ و نیگه‌رانی خستۆته ناو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و پشتیوانیه نێو ده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسسیانه هه‌یه".