ته‌رمی شۆفێرێكی تاكسی دۆزرایەوە
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شۆفێرێكی تاكسی ئاشكراكردووه.
له‌میانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی راپه‌ڕین بۆ به‌دواداچوون و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبوونی شۆفێرێكی تاكسی به‌ناوی (هادی ساڵح محه‌مه‌د) و دوزینه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو له (مامه جه‌لك)، له‌هه‌مان رۆژدا یاریده‌رێتی ئاسایشی چوارقورنه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمان توانیان تاكسی ناوبراوی رفێندرا‌و له‌نزیك ناوچه‌ی پیشه‌سارزی چوارقوڕنه بدۆزنه‌وه. له‌ئێستاشدا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه .
PM:04:20:30/08/2015