ئەمڕۆ مووچەی هیچ وەزارەتێک نادرێت

هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەفتەی رابردوو رایگەیاند ١.٥٥ یەک ملیار و نیو دۆلار زیاتر دەخرێتە سەر حسابی بانک نێودەوڵەتی کوردستان، بەڵام مووچەی کارمەندان ئەمڕۆ ٩/٢ وەستا.

بەپێی راگەیاندنەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان دەگاتە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کە ٨/٢١ بڵاکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە کۆی گشتی ئەو پارەیەی کڕیارەکانی نەوت خستویانەتە سەر حسابی بانکی هەرێم لە بانکی کوردستان ١.٥٥ ملیارو نیوێکە، کەچی ئەمڕۆ پێدانی مووچە راگیرا.

لەکاتێکدا ماوەی دوو هەفتەیە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوەی حکومەت مووچەیان وەرنەگرتووەو ئەمڕۆ ئەو دابەشکردنە وەستاو نازانرێت کەی دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردن. 




AM:09:55:02/09/2015