چوار لایەنەكە راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە (نوێکراوەتەوە)

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە سلێمانی کۆتاییهات و پاش کەمێکی دیکە (یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) راگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەكەیان بڵاودەكەنەوە.

پاش نزیكەی 4 كاتژمێر كۆبوونەوە هەرچوار لایەنی (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ) لە راگەیەنراوێكدا جەختیان لەسەر یەكڕیزی هەر چوار لایەنەكە كردەوە‌و سووربوونی خۆشیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دووپات كردەوە.
لەو راگەیەنراوەدا كە ئاراستەی میدیاكانیان كرد، سەرەتا پیرۆزبایییان لە خولی پایزەی پەرلەمان كردو هاوكات وەك دەزگایەكی شەرعی ناوزەدیان.
 
هەر لە راگەیەنراوەكەدا جەخت لەسەر یەكڕیزی چوار لایەنەكە كرایەوە، هاوكات سووربونی خۆیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان دووپات كردەوە.(ئەو راپۆرتەی لە كۆبوونەوەی 23/6 هاتە ئاراوە‌و لە 19/4دا نەتوانرا زۆرینەی پەرلەمانی بۆ دابین بكرێت).

هەر چوار لایەنەكە لەو راگەیەنراوەدا جەختیان لەسەر سازان‌و بەردەوام بوونی گفتوگۆكان كردەوە، هاوكات رۆڵی پێشمەرگەیان بە بەرزی نرخاند كە لەبەرەكانی شەڕ دژی داعش دەجەنگن.
هەروەها هەر چوار لایەنەكە جەختیان لەسەر مافەكانی پێكهاتەكانی كوردستان كردەوە‌و بە سیمایەكی دیموكراسی هەرێمیان ناوەزد كرد.






PM:04:15:02/09/2015